قوربانیانی كرده‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی هۆڵندا به‌رزبویه‌وه‌

ئازار 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵندا ڕایگه‌یاند قوربانیه‌كانی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ئوتریخت به‌رزبیه‌وه‌ بۆ 3 كوژراو.

پۆلیسی شاری ئوتریخت ڕایگه‌یاند رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك وێستگه‌ی ترامی شاره‌كه‌ بووه‌ و كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌  9 هاووڵاتی برینداربووه‌ و 3 كه‌سیش كوژراوه‌‌.

بۆ ماوه‌یه‌ك تاوانباره‌كه‌ خۆی شاره‌دوه‌وه‌ و ، بةلام ئێواره‌ی ئه‌مرۆ تۆمه‌تباری كرده‌ تیرۆریستیه‌كه‌ ده‌ستگیركرا.