تەندروستی گەرمیان تیمی گه‌ڕۆك پێكدێنێت

ئازار 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئامادەکاریی بۆ نەورۆز دەکات و تیمەکانی دەخاتە ئامادەباشیەوە.
د. سیروان محەمەد جەمال، بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند لە پشوەکانی نەورۆزدا بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و ھۆڵەکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و خشتەی کاریش بۆ ئەو مەبەستە دانراوە.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد بەشی کردە پزیشکیەکانیش تیمی گەڕۆک پێکدێنێت و لە نزیک ناوچە گەشتیارییە قەرەباڵەغەکاندا جێگیریان دەکەن و ئەمبوڵانسەکانی لە ئامادەباشیدا دەبن.
ئەوەشی خستەڕو کە بۆ ئامادەکاریی زیاتر، مەڵبەندی تەندروستی ناحیەی مەیدان بەو پێیەی نزیکە لە ناوچە گەشتیاریەکان و سەیرانکەری زۆر ڕوو لەو سنورە دەکەن، لەو پشوەدا کراوە دەبێت و پێشوازی لە ھاوڵاتیان و ھەر حاڵه‌تێك ده‌كات.