پۆلیس ڕێگریى له‌ئه‌نجامدانی تاوانێکی کوشتن ده‌کات

ئازار 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


بنکه‌ی پۆلیسی وارماوه‌ی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕێگریى له‌ئه‌نجامدانی تاوانێکی کوشتن ده‌کات‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کات.

دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریى ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تبار (ق،ع،ک) که‌ به‌نیاز بووه‌ له‌رێگه‌ی که‌سێکه‌ تره‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک بباته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌بیانوی کڕین‌و فرۆشتنی مه‌ڕو ماڵات‌و بڕێک پاره‌ له‌گه‌ڵ خۆی ببات‌و هه‌ستن به‌کوشتنی‌ که‌سه‌که‌و بردنی پاره‌که‌ی.

تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌، توانرا تۆمه‌تبار له‌چالاکییه‌که‌ی بنکه‌ی پۆلیسی وارماوا ده‌ستگیر بکرێت‌و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌دا که‌ تۆمه‌تبار به‌نیاز بووه‌ له‌تاوانه‌که‌دا به‌کاریبهێنێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌که‌ به‌پێی ماده‌ی (56-57) له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه‌. تۆمه‌تباره‌که‌ پێشینه‌ی تاوانی هه‌بوه‌و له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کی پۆلیس‌و به‌چه‌ند ماده‌یه‌کی یاسایى جیاواز داواکراو بووه‌.

هاوکات له‌ماوه‌ی 17 رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی وارماوه‌وه‌، 27 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌کانی (443، 413، 482، 457، 21-23ی هاتوچۆ، 11 زیاده‌ڕویی، 386) له‌یاسای سزادان ده‌ستگیرکراون‌و روبه‌روی دادگا کراونه‌ته‌وه‌.