په‌رله‌مان لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى هه‌ڵبژارد و سه‌رۆکى فراکسۆنى سۆسیالیست وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ هه‌ڵبژێردرا

جه‌ماوه‌رنیوز

 

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى دووشه‌مه‌ 18-3-2019، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێککه‌وتن که‌ دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌کان به‌پێى به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 19-3-2019، سه‌رۆک و جێگر و بڕیارده‌رى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 19-3-2019 ، به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و ئاماده‌بوونى مونا قه‌هوه‌جی، سکرتێرى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى لیژنه‌ى کاروبارى یاساییى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى سه‌رجه‌م لیژنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵبژێردران و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌کانه‌وه‌ ده‌نگیان پێدرا.

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى سه‌رجه‌م لیژنه‌کانه‌:

1- لیژنه‌ى کاروبارى یاسایی:
بژار خالد عبدالله‌ ابوزید، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.
عباس فتاح صالح فتا‌ح ، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
جلال محمد امین احمد، بریارده‌رى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.

2- لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابووری:
رێواز فایه‌ق حسین محمد، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ده‌نگ.
هێڤیدار احمد سلمان یوسف ، جێگرى سه‌رۆک – ١٠ ده‌نگ.
محمد سعدالدین انور شکر، بریارده‌رى لیژنه‌ – ٩ده‌نگ.

3- لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان:
عبدالله‌ محمود محمد سان احمد ، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.
عوسمان کریم سواره‌ حمد ، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
شاخه‌وان ره‌ئوف مسته‌فا میران ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.

4- لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاودێری:
عوسمان على سمایل حمدامین ، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.
شوان کریم محمد صادق، جێگرى سه‌رۆک به‌ وه‌کاله‌ت – ٩ ده‌نگ.
سفین اغا عمر ا‌غا قادر ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ - ٩ ده‌نگ.

5- لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی:
سلام عبدالله‌ حسن، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.
زێدان ڕشیدخان اودل ، جێگرى سه‌رۆک به‌ وه‌کاله‌ت – ٨ ده‌نگ.
گه‌لاوێژ عبیدعوسمان خدر، بریارده‌رى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.

6- لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ و مافى به‌کاربه‌ر:
صباح محمود محمد موسته‌فا، سه‌رۆکى لیژنه‌ - ٨ ده‌نگ .
شایان کاکه‌ صالح محمد جێگرى سه‌رۆک - ٨ ده‌نگ.
زانا خالد سمایل موسته‌فا ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ - ٨ ده‌نگ.

7- لیژنه‌ى کاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانى سیاسی:
سوسن محمد میرخان ، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.
ژیان تاهیر احمد عبدالرحیم، جێگرى سه‌رۆک – ١٠ ده‌نگ.
هه‌ژان حسن احمد عبدالله‌ ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.

8- لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانی:
ڕێبوار عبدالرحیم عبدالله‌ عمر، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.
کاروان عبدالرحمن عبدالله‌ قادر، جێگرى سه‌رۆک – ٨ ده‌نگ.
ئاشنا عندالله‌ قادر ، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.

9- لیژنه‌ى ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم:
جوان یونس محمد سلیم، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.
جمال حوێز موسته‌فا خدر، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
عبدالناصر احمد على کاکه‌ولا، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.

10- لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌کان و پیشه‌سازى و بازرگانی:
به‌ڵێن اسماعیل حاجى ابراهیم، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.
گولیزار ره‌شید حاجى بدری، جێگرى سه‌رۆک – ١٠ ده‌نگ.
سه‌رکۆ ئازاد حسین محمد، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.

11- لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان:
هاورێ بنا‌و محمد صالح فه‌تاح، سه‌رۆکى لیژنه‌- ٩ ده‌نگ.
رزگار عیسى سوار عیسی، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
نزار مه‌لا عبدالغفار عزیز، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.

12- لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان :
لوقمان حمد حاجى مسته‌فا، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ١٠ ده‌نگ.
جلال محمد عبدالله‌ حمدامین، جێگرى سه‌رۆک – ١٠ ده‌نگ.

13- لیژنه‌ى ده‌ستپاکى و کاروبارى په‌رله‌مان و سکاڵا:
شیرین امین عبدالعزیز خورشید، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.
سعید مسته‌فا ته‌ته‌رخان رشید، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
روبینه‌ اویملک عزیز مملوک، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٩ده‌نگ.

14- لیژنه‌ى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینی:
هه‌ورامان حه‌مه‌شریف حه‌مه‌رشید، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.
احسان محمد سلیم شه‌ریف، جێگرى سه‌رۆک – ٩ ده‌نگ.
ویسى سعید ویسى عبدالله، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٩ ده‌نگ.

15- لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌ مافى ئافره‌تان و له‌ مافى مرۆڤ:
رومیۆ حزیران نیسان هه‌کاری، سه‌رۆکى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.
گوڵستان سعید محمد سعید، جێگرى سه‌رۆک – ٨ ده‌نگ.
بدریه‌ اسماعیل محمود سعید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ – ٨ ده‌نگ.

ئەلبوومی وێنەکان