هاتووچۆى سلێمانى ئامێرى PDI کارا ده‌کاته‌وه‌

ئازار 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران له‌ کاراکردنه‌وه‌ى ئامێری (PDI) ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌شۆفێران له‌رێگاى کورته‌ نامه‌وه‌ له‌سه‌رپێچى کردنه‌کانیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌

ڕائید کاروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگای سلێمانى ڕایگه‌یاند، ئامێرى (PDI) یه‌کێکه‌ له‌و ئامێرانه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ بۆ تۆمارکردنی سه‌رپێچی شۆفێران به‌کارده‌هێنرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه‌ به‌کورته‌نامه‌یه‌کی مۆبایل شۆفێر له‌بڕو جۆرو شوێنى سه‌رپێچییه‌که‌ ئاگادارده‌کرێته‌وه‌.


راشیگه‌یاندووه‌، ئامێره‌که‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانى هاتوچۆوه‌ به‌کارده‌هێنرێت‌و سه‌رجه‌م سه‌رپێچیه‌کانی هاتوچۆی پێ تۆمارده‌کرێت، داواشى له‌شۆفێران کرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانی هاتوچۆ بن‌و خۆیان به‌دوربگرن له‌ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی.