شاندێكی باڵای پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌ران سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

ئازار 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ 19ى ئازار به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ پارێزگاى هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌ڕێز باپیر كامه‌لا، سكرتێری پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ كرا.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌ سه‌ر زوو پێكهینانی كابینه‌كه‌ كرد و به‌ گرنگیانزانی كه‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری كوردستان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ گوزه‌رانی هاوڵاتیان كرد و به‌ ئه‌ركی حكومه‌تیان زانی‌ كار له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان بكاته‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كاندا و به‌ پێویستیان زانی حكومه‌ت هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان بڕه‌خسێنێت.