به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : نه‌ورۆز به‌شێکى گرنگه‌ له‌ تێکۆشانى به‌رده‌واممان بۆ مافى چاره‌ نوسى کوردستان

ئازار 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز په‌یامێکى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان کرد که‌تیایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد کردنه‌وه‌ى یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز، ئه‌رکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و به‌شیکى گرنگه‌ له‌ تێکۆشانى به‌رده‌واممان بۆ مافى چاره‌ نوسى کوردستان.

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆزى کوردان به‌رزو پیرۆزبێ..

-جه‌ماوه‌رى به‌ شه‌ره‌فى کوردستان

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزباییه‌کى گه‌رم له‌ ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌م، که‌ له‌هه‌ر شوێنێک دا ده‌ژین.

کردنه‌وه‌ى یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز، ئه‌رکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و به‌شیکى گرنگه‌ له‌ تێکۆشانى به‌رده‌واممان بۆ مافى چاره‌ نوسى کوردستان.

جه‌ژنى نه‌ورۆز، یه‌که‌م ڕۆژى ساڵى نوێى کوردى یه‌ و سه‌ره‌تایى هاتنى وه‌رزى به‌هاره‌، وه‌رزى بوژانه‌وه‌و شادى و خۆشى یه‌، سروشت به‌ هاتنى وه‌رزى به‌هار کاژى به‌سته‌ڵه‌ک و سه‌رماو سۆڵه‌ فڕێ ده‌دات و به‌رگێکى نوێ ده‌کاته‌ به‌ری، ژیان و سروشت ڕازاوه‌ده‌بێ به‌ سه‌وزایى و گوڵى ئاڵوواڵا و کانیى و سه‌رچاوه‌کان ده‌ته‌قێن، به‌مه‌ش کوردستان ده‌بوژێته‌وه‌ به‌ به‌رو بومى کشتوکاڵى له‌ میوه‌و ڕه‌زو باخ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوو ئاودێری، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى ئابورى باش، سروشت و هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافى کوردستان، هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کى گرنگى هه‌یه‌، دیمه‌نه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ى و که‌ش و هه‌واو ئاوى سودێکى گه‌وره‌ى لێوه‌رده‌گیرێ بۆ سێکته‌رى گه‌شت و گوزار و به‌پیتى خاکى کوردستان.

نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌ گرنگه‌یه‌ که‌ خه‌لکى کوردستان به‌ چین و توێژه‌کانیه‌وه، به‌ فکرى جیا جیاوه‌ هه‌مویان له‌سه‌رى هاوڕان و به‌ جه‌ژنێکى نه‌ته‌وه‌یى کوردى ده‌زانن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سلاو بو شه‌ هیدان بو که‌ سوکارى سه‌ربه‌رزیان و سلاو بو پیشمه‌رگه، هیوادارین لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندى میله‌ت له‌ پیش به‌رژه‌وه‌ندى خویان دانین و ئه‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ نیشتمانیه‌ بکه‌نه‌ یه‌کڕیزى و به‌ لاوه‌ نانى کیشه‌ و گیرو گرفته‌ کان و ده‌سته‌ به‌رى پاراستینى ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ره‌و پیش چون و گه‌شه‌کردنى قه‌زیه‌ى نه‌ته‌وه‌یمان.

وه‌زعى ناوچه‌که‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، کێشه‌کانى پێکهاته‌کانى عێراق، ئاڵۆزه‌و بۆیه‌ پێویسته‌ کورد و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئاست ڕووداوه‌کان بن و داواش ئه‌که‌ین له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاوڕێک له‌ زیندانیه‌کانى کوردستان بده‌نه‌وه‌ و لێبوردنیان بۆ ده‌رکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى که‌س و کارو خێزانه‌کنیان له‌و جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌دا بێ به‌ش نه‌بن.

نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى کورد و کوردستان
به‌رزو پێرۆزبێ جه‌ژنى نه‌ورۆزى کوردان


محمدى حاجى محمود
20-3-2019