ئاگرى نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کانى کوردستان کرایه‌وه‌

ئازار 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز



ئه‌مڕۆ 20 ى ئازارى 2019 له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کانى کوردستان و شارى که‌رکوکى خۆشه‌ویسته‌وه‌ یادى جه‌ژنى نه‌ورۆزو سه‌رى ساڵى نوێى کوردى کرایه‌وه‌ .

له‌مه‌راسیمه‌کاندا ئاگرى نه‌ورز کرایه‌وه‌ وله‌شارى سلێمانى له‌گردى مامه‌یاره‌ چه‌ندین چالاکى به‌ڕێوه‌چوو

له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌رێکى زۆر به‌جلوبه‌رگى کوردى ره‌نگاوره‌نگ وبه‌ گۆرانى مۆسیقاى کوردیی و رۆڵبینینى که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانى کوردستان وه‌ک پیره‌مێردو کاوه‌ى ئاسنگه‌رو سرود و مارشى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌م چه‌ژنه‌ پیرۆزکرا .

هه‌رئه‌مرۆ له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کانى کوردستان و ناوچه‌ جیاجیاکان یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز و کردنه‌وه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز ئه‌نجامدرا .