ئاگرى نه‌ورۆز له‌گوڵه‌خانه‌ کرایه‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 20 ى ئازارى 2019به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌رێکى زۆر له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور ئاگرى نه‌ورۆزى کرده‌وه‌ .

له‌مه‌راسیمه‌کاندا که‌هاوڵاتیان به‌جلوبه‌رگى ره‌نگاوره‌نگى کوردى و هه‌ڵگرتنى ئاڵاه‌ کوردستان له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور ئاگرى نه‌ورز کرایه‌وه‌

هه‌رئه‌مڕۆ له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌رێکى زۆر به‌جلوبه‌رگى کوردى ره‌نگاوره‌نگ وبه‌ گۆرانى مۆسیقاى کوردیی و رۆڵبینینى که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانى کوردستان وه‌ک پیره‌مێردو کاوه‌ى ئاسنگه‌رو سرود و مارشى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌م چه‌ژنه‌ پیرۆزکرا .

له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کانى کوردستان و ناوچه‌ جیاجیاکان یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز و کردنه‌وه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز ئه‌نجامدرا .

 

ئەلبوومی وێنەکان