راگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست

ئازار 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ به‌بۆنه‌ى ساڵیادى رزگارکردنى ئه‌و شاره‌و له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ "٢٨ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێکى وه‌ک ئه‌مرۆدا که‌رکوک و سه‌رجه‌م خاکى پیرۆزى کوردستان که‌وته‌ ژیر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژودا هه‌مو خاکى کوردستان رزگار بکرێت".

ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست:
جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى خه‌ڵکى کوردستان
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان
خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى شارى که‌رکوک
به‌نۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزو بیست و هه‌شته‌مین ساڵه‌ى رزگارکردنى که‌رکوکه‌وه‌ جوانترین پیرۆزباییتان لێده‌که‌ین .
٢٨ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێکى وه‌ک ئه‌مرۆدا که‌رکوک و سه‌رجه‌م خاکى پیرۆزى کوردستان که‌وته‌ ژیر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژودا هه‌مو خاکى کوردستان رزگار بکرێت .

واته‌ ئه‌مرۆژه‌ له‌مێژوى گه‌لى کورددا رۆژێکى پرشنگ داره‌ و هه‌رگیز له‌بیرى هیچ کوردێکى دڵسۆز ده‌رناچێت.

ئه‌وه‌ى جێى داخه‌ ئه‌م رۆ کاتێک یادى ئه‌مڕۆژه‌ پیرۆزه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌رکوک و به‌شێک له‌ناوچه‌ کوردستانییه‌کان که‌وتۆته‌ ژیر ده‌سه‌ڵاتى هیزێکه‌وه‌ که‌له‌ به‌غداد دۆست و حکومه‌تمان له‌گه‌ڵا پێکهێناوه‌ و له‌که‌رکوک نایه‌ڵێت ئاڵاى پیرۆزى کوردستان هه‌ڵبکه‌ین .

وه‌که‌رکوک تاکه‌ پارێزگایه‌ که‌ حوکمى سه‌ربازى تێدا به‌سه‌ردا ده‌سه‌پینرێت و خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌.
بۆیه‌ له‌ن یاده‌ دا داوا له‌ حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین که‌ ژیانى ئاساى و مه‌ده‌نى بگێڕێته‌وه‌ بۆ که‌رکوکو ئه‌م حوکمه‌ سه‌ربازییه‌ له‌سه‌رى هه‌ڵگریت.
وه‌داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌که‌ین که‌له‌دانوسانه‌کاندا له‌گه‌ل به‌غداد جیبه‌جێ کردنى یاساو ماده‌ى ١٤٠ یه‌کێک بێت له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانیان.
دووباره‌ پیرۆزبایى له‌خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى که‌رکوک ده‌که‌ین و سه‌رى ڕێزو نه‌وازش بۆشه‌هیدان داده‌نه‌وێنین


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک