حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماته‌مى ڕاگه‌یاند

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

له‌ په‌یامێکدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان بۆ قوربانیانى دوێنێى مووسڵ ماته‌مى ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

خه‌م و په‌ژاره‌ى قووڵى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ کاره‌ساتى گیانله‌ده‌ستدانى ده‌یان که‌س له‌ هاووڵاتیانى شارى مووسڵ که‌ دوێنێ له‌ ڕووبارى دیجله‌دا به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى به‌له‌مێکه‌وه‌ گیانیان سپارد. له‌یه‌که‌م ساتى ڕووداوه‌که‌شه‌وه‌ هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى ته‌ندروستى و فریاگوزارى له‌ هه‌رێمى کوردستان ڕاسپێردراون به‌ده‌م برینداران و لێقه‌ومانه‌وه‌ بچن و به‌ شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له‌ چاودێریکردنى ڕه‌وشه‌که‌داین، ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌رکى نیشتمانى و برایه‌تیى هاوبه‌شمان ده‌زانین.

حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شدار و هاوبه‌شى ماته‌مى گشتییه‌ له‌ عێراق و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ چالاکى و ئاهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌کانى جه‌ژنى نه‌ورۆز ڕاده‌گرێت. به‌هه‌شتى به‌رین بۆ قوربانییان له‌ خواى مه‌زن داواکارین و سه‌بوورى بۆ که‌سوکارى به‌ڕێزیان و هیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان
22-3-2019