له‌موسڵ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22 ى ئازارى 2019 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوه‌ى له‌روبارى دجله‌ رویدا له‌شارى موسڵ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و تیایدا واى ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى پارێزگارى موسڵ ده‌که‌ن .

خۆپیشانده‌ران هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌کانى پارێزگارى موسڵ وبه‌ردبارانیان کرد، که‌ سه‌ردانى شوێنى رووداوى ژێر ئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که‌ى کردبوو.

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژى وه‌رزى به‌هاردا ،هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ر بردنى رۆژێکى خۆش و ئه‌نجامدانى گه‌شت وسه‌یران رویان له‌ناوچه‌ گه‌شتیاره‌کان کرد ، له‌باکورى ڕووبارى دیجله‌ له‌ شارى موسڵ به‌له‌مێک به‌ژماره‌یه‌کى زۆر له‌گه‌شتیاران له‌ناو ڕووباره‌که‌دا ژێرئاوکه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ نزیکه‌ى 120 که‌س بونه‌ قوریانى که‌له‌نێویاندا ژن و مناڵ هه‌یه‌ .