په‌یامى سه‌ره‌خۆشى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ رووداوه‌که‌ى موسڵ

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و رووداوه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 70 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌مه‌ش ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌:

به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئاکامى وه‌رگه‌ڕانى به‌له‌مێک له‌ڕووبارى دیجله‌ له‌ شارى موسڵ که‌ ژماره‌یه‌ک قوربانى و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌میى خۆمان ئاڕاسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زینه‌و دانیشتوانى شارى موسڵ و ده‌وروبه‌رى ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌ک چۆن له‌شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش ده‌رگاى کوردستان بۆ خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى شارى موسڵ کراوه‌ بووه‌ له‌ ئێستاشدا داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى به‌هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌رى هه‌موو بریندارانى هه‌یه‌ بۆ لیقه‌وماوانى ئه‌م کاره‌ساته‌.

جارێکى تر هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌خوداى گه‌وره‌ داواکارین قوربانیان به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بکات و شیفاى خێراى برینداران بدات.


سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان