به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیانی موسڵ ده‌كات

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیانی ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی گه‌شتیارانی موسڵ كرد، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتوو " ئێمه‌ له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری ئه‌و کارەساتەین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری قوربانیانین".
ده‌قی په‌یامی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌می گه‌شتیاران له‌ موسڵ:
بسم الله‌ الرحمن الرحیم ((وبشر الصابرين الذين اذا اصابتهم مصيبة قالوا انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون اولئك علیهم صلوات من ربهم ورحمه‌ واولئك هم المهتدون))
دڵگرانین بەوکارەساتەی ئەمرۆی شاری موصڵ کە بەھۆی نقوم بونی بەلەمێکەوە دەیان کەس بونە قوربانی ، ئێمە لەکاتێکدا پرسەو سەرخۆشی لە کەس و کاری قوربانیانی کارەساتەکە دەکەین . رودانی کارەساتێکی لەوشێوەیەش دەخەینە ئەستۆی حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان . ئێمه‌ له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری ئه‌و کارەساتەین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری قوربانیانین .
له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی قوربانیانی ئەوکارەساتە دڵتەزێنە به‌ به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاریان ببه‌خشێت.
محمدی حاجی محمود 
21/3/2019