Error: No articles to display

خورماتوو کوردێک له‌پۆسته‌که‌ى دوور خرایه‌وه‌

ئاب 27, 2018

 

به‌ فه‌رمانى قایمقامه‌ تازه‌که‌ى خورماتوو که‌ تورکمانێکى شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ به‌رپرسێکى کورد له‌ پۆسته‌ى دوور خرایه‌وه‌و له‌ شوێنه‌که‌ى که‌سێکى تورکمان دانرا.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: قایمقامه‌ سه‌پێنراوه‌که‌ى خورماتوو فه‌رمانى لادان ودوور خستنه‌وه‌ى عیماد جه‌میل به‌رپرسى نووسینگه‌ى قایمقامیه‌تیدا وله‌ جیاتى ئه‌و که‌سێکى تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب به‌ ناوى حاجى مه‌هدى دانا.
 
ووتیشى:-کورده‌ لابراوه‌که‌ بۆ ماوه‌ى 14 ساڵه‌ پۆسته‌که‌ى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ وکێشه‌ى له‌گه‌ڵ هیچ که‌س ولایه‌نێکدا نه‌بووه‌ وبه‌ به‌رده‌وامى به‌دواداچونى بۆ کێشه‌وگرفتى هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ کردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و تورکمانه‌ى که‌ دانراوه‌ یه‌ک ڕۆژێک فه‌رمانبه‌ر نه‌بووه‌ به‌ڵام وه‌ک دژایه‌تیکردنى کورد له‌ خورماتوو ئه‌و کاره‌ دژ به‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ ئه‌نجامدراوه‌.