له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌وامی خوێندن ڕاگیرا

ئازار 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی بارانبارینی به‌ خوڕ و هه‌وره‌ تریشقه‌ و مه‌ترسی دروستبونی لافاو له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌وام له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگیرا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 25ی ئازار ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی ڕاگیرا له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فوور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند به‌ پێویستمان زانی له‌به‌ر ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا ده‌وامی خوێندكاران ڕابگیرین له‌به‌ر مه‌ترسی دروستبونی لافاو ڕوونه‌دانی كارساتی نه‌خوازراو.

ناوبراو وتیشی هه‌موو تیمه‌كانمان ڕاسپاردووه‌ و له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو سوپاسی هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاره‌وانی و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاربوون له‌ چه‌ند جێگایه‌ك ئاستی ئاو به‌رزبویه‌وه‌ توانیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور وتیشی خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا هیچ مه‌ترسێك ڕووینه‌داوه‌ و باران بارینه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بوو، تیمه‌كانیشمان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.