Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌ مه‌ڵبه‌ندی سه‌یدسادقی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 27, 2018

 

پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە بەرواری 27ی ئاب به‌سه‌رپه‌شتی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و به‌رپرسانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و 
به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسان و ستاف و ئه‌ندامانى ‌مەڵبەندی سەیدسادق کۆبوونەوە.
 
‏‎ کۆبونه‌وەکە‌ به‌ساتێک وه‌ستان و ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیان پێکرد.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى له‌ کۆونه‌وه‌که‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و به‌گرنگی زانی که‌ ئه‌م قۆناغه‌ پێویستی به‌ یه‌ک ده‌نگی گه‌لی کورد هه‌یه‌ له‌ ئاست ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ مافه‌ ڕه‌واکانی خۆی بگات. 
 
له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود باسی لە کارنامەی ساڵی داهاتووی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و چەند بڕیارێک بۆ نوێبوونەوە و گۆڕانکاری و چالاکی زیاتر لە مەڵبەندی سەیدسادق .
 
هه‌روه‌ها باسی له‌ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد ڕونیکرده‌وه‌ حزبی سۆسیالیست دیموکرداتی کوردستان لە هاوپەیمانییەکدا بەناوی (لیستی سەردەم ) بۆ بەشداریکردن له‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
 
به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری حزبی سۆسیالیست ته‌ککیدی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌ له‌ وای دیاریکراوی خۆیدا.
 
‏‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا‌ بیروڕا و سەرنجەکان ئاڵوگۆڕکران لە پێناو بەرەوپشێبردنی کاروباری مەڵبەندی سەیدسادق و گرنگیدانی زیاتر بە هاوڵاتیانی ئەو ئەو دەڤەرە و کارکردن بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.
 
‏‎لایخۆیشیەوە به‌ڕێزعەبدوڵڵا حاجی مەحمود بەگرنگییەوە باسی شۆڕشگێڕی و قوربانیدانی خەڵکی شاری سەیدسادقی کرد و جەختی کردەوە کە بەردەوامبێت لە گەیاندنی دەنگ و داواکاری هاوڵاتیانی ئەو شارە بۆ دەستەبەری ژیانێکی شایستە
‏‎پاشان بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاندی یاوەری تێبینی و پێشنیارەکانیان هەڵسەنگاند و داواکارییەکانیان وەک کارنامەی داهاتوو بۆ جێبەجێکردن گەڵاڵەکرد.