‌ هاتووچۆى سلێمانى هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات

ئازار 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌کاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌، بڕه‌ ئاوێکی زۆرکۆبۆته‌وه‌و ده‌ڵێت تاده‌توانن وریاتربن ‌و له‌سه‌رخۆو به‌هێمنى شۆفێرى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى توشى زیانى گیانى ‌و ماڵى نه‌بن.

مه‌ڵپه‌ڕی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارییه‌کى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا هاتووه‌، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ى بارانبارینه‌ى ڕووى له‌ هه‌رێمى کوردستان‌ و به‌تایبه‌تیش سنورى سلێمانى کردوه‌، له‌ژماره‌یه‌ک له‌ڕێگه‌وبانه‌کان بڕێکى زۆر باراناو کۆبووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک ئاسته‌نگى بۆ هاتووچۆ دروستکردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانی، له‌ئاگاداریه‌که‌دا داوا له‌شۆفێران ده‌کات تا ده‌توانن وریاتربن ‌و له‌سه‌رخۆو به‌هێمنى شۆفێرى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى توشى زیانى گیانى ‌و ماڵى نه‌بن.