قائیمقامى شاره‌زوور شانبه‌شانى تیمه‌کانى فریاکه‌وتن له‌هه‌وڵى رێگریکردنن له‌دروستبوونى لافاو

جه‌ماوه‌رنیوز


قائیمقامى شاره‌زوور له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى فریاگوزارى روبه‌روبونه‌وه‌ى لافاو له‌شه‌قامه‌کانى قه‌زاى شاره‌زوور له‌هه‌وڵى رێگریکردنن له‌رودانى لافاو به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌،که‌له‌هه‌ندێ شوێن بڕه‌ ئاوێکی زۆرکۆده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسى دروستبونى لافاوى هه‌یه‌ .

رزگار غه‌فور قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى فریاکه‌وتن له‌شه‌قامه‌کان له‌هه‌وڵى رێگریکردنن له‌رودانى لافاو که‌ به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ى بارانبارینه‌ى ڕووى له‌ هه‌رێمى کوردستان‌ و به‌تایبه‌تیش سنورى سلێمانى کردوه‌، له‌ژماره‌یه‌ک له‌ڕێگه‌وبانه‌کان بڕێکى زۆر باراناو کۆده‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ ئاسته‌نگ بۆ بۆ هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و مه‌ترسى دروستبوونى لافاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان .