تۆمه‌تبارانى دۆسیه‌ى دزینى پاره‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌که‌ ده‌گێڕنه‌وه‌

ئازار 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایش و دژه‌ تیرۆر توانییان له‌ماوه‌ى که‌متر له‌ 24 سه‌عاتدا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیربکه‌ن که‌ پاره‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شاریان دزى و پاره‌که‌ش بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌که‌یاندا ناو چیرۆکى چۆنیه‌تى تاوانه‌که‌ ده‌گێڕینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها تائێستا تۆمه‌تبارێکى ترى تاوانه‌که‌ به‌ناوى (ش) ده‌ستگیرنه‌کراوه‌و هێزه‌کانى پۆلیس به‌رده‌وامن له‌به‌دواداچوونه‌کانیان بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆمه‌تباره‌و راده‌ستکردنى به‌دادگا.