بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌ولێر

ئازار 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

رێواس فایەق، سەرۆكی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لەكۆبونەوەی رۆژی سێ شەممەی لیژنەكەدا باسمان لە دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق كرد. 
ناوبراو وتیشی بانگهێشتی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكەین بێنە هەولێر بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گفتوگۆ  سەبارەت بە بودجەی گشتی عێراق و دڵنیابون لە بەردەوامی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكه‌ین