وه‌زیری دارایی عێراق : ناردنی موچه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

ئازار 26, 2019

جه‌ماوه‌رتیوز

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ڕایگه‌یاند ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆیەكی لەسەر بكرێت؛ ئەوا شتێكی جیاوازە و ئەو مانایە ناگەیەنێت، كە بودجە نەنێردرێت.

ناوبراو ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمكرده‌وه‌.

د.فوئاد حوسێن هێما بۆ ئه‌وه‌ كرد روونە کە بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان ئەگەر هەمووی پێکەوە حیساب بکەین لە 10 تریلیۆن دینار زیاترە، بەڵام ئەو بەشەی نێردراوە تەنیا بۆ مووچە بووە و بەشەکەی دیکەی نەهاتووە، واتە مانای ئەوەیە نیوەی بودجەی کوردستان نەهاتووە، ئەو نیوەیەش پەیوەندی بەو مەسەلەیەوە هەیە، بۆیە پێویست بەوە دەکات گفتوگۆ بکرێت چۆن مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی نەوت بکرێت هەم لە عێراق و هەم لە کوردستان. لەڕاستیدا ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەست بەو گفتوگۆ و دانوستاندنی تەواوبکرێت لەسەر ئەو مەسەلەیە، بەڵام مەسەلەی مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبێت و دێت