دابه‌شكردنی موچه‌ پێشده‌خرێت

ئازار 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی مانگی كانونی دووه‌می 2019ی فه‌رمانبه‌ران، مه‌رجیشی هه‌یه‌ بۆ پێدانی دوو موچه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌.

بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست بكات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ دابه‌شكردنی دوو موچه‌ پێكه‌وه‌ مه‌رجی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق سێ موچه‌ بنێرێت و سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێمیش بتوانێت پاره‌ی زۆر تر بدات.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز خشته‌ی موچه‌ وه‌ك مانگه‌كانی رابردووه‌ هیچ ده‌ستكاریه‌ك ناكرێت به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات و به‌ خانه‌نشینی شارستانی كۆتایی دێت.

له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ 881 ملیار دیناره‌، به‌ پێی یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌بێت مانگانه‌ حكومه‌تی عێراق 520ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.