لیژنه‌ى دارایى کار و نه‌خشه‌ى له‌ پێشینه‌ى ئه‌و وه‌رزه‌ى یاسادانان تاووتوێ ده‌کات

ئازار 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 26-3-2019، لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌، کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رنامه‌ى کارو نه‌خشه‌ ڕێگه‌ى وه‌رزى یاسادانانى به‌هاره‌ له‌خولى پێنجه‌م تاووتوێ کراو جه‌خت له‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ هه‌رچى زووه‌ پێویسته‌ پڕۆژه‌ى چاکسازى ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى هاووڵاتییان په‌سه‌ند بکرێت.

به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ باسکردن له‌ مووچه‌و به‌رده‌وامیدان به‌ دابه‌شکردنى مووچه‌ به‌بێ پاشه‌که‌وت بۆ فه‌رمانبه‌ران و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قۆناغى پاشه‌که‌وت.

له‌به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌رچاو ڕوونیى دایه‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى داریى بۆ به‌شداریکردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌ له‌خولێکى بانکى نێوده‌وڵه‌تیدا.