تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ ویستبووى گیرفانى هاوڵاتیان ببڕێت له‌ ناو بانکێکى شارى سلێمانی

ئازار 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 27-3-2019 ، هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى تۆمه‌تبارێکى به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییان ده‌ستگیرکرد که‌ ویستبووى له‌ناو بانکى ڕه‌شید له‌ شارى سلێمانى گیرفانى هاوڵاتیان ببڕێت .

ڕۆژى 26-3-2019 ، تۆمه‌تبارێک به‌ مه‌به‌ستى بڕینى گیرفانى هاوڵاتیان سه‌ردانى بانکى ڕه‌شید ده‌کات .دواى ئه‌وه‌ى بڕى 50هه‌زار دینارى عیراقى له‌سه‌ر مێزى یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کانى بانکه‌که‌ ده‌بینێت ده‌یبات و هه‌ڵدێت .

هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ ڕوداوه‌که‌ ئاگادارکرانه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌کان ده‌ستیانپێکردوو دواى لێدانه‌وه‌ى کامێراى چاودێرى تۆمه‌تباره‌که‌ ناسرایه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ و به‌هه‌مان مه‌به‌ست تۆمه‌تبار سه‌ردانى بانکه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ ، له‌وێ‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌ناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیرده‌کرێت .

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (أ ، ب ، ر) به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى ، به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 444 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌ .