Error: No articles to display

حكومه‌ت پرۆژه‌ی خزمه‌تی ڕاگه‌یاند

ئاب 28, 2018
ئه‌مرۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتاری کۆنفرانسی راگەیاندنی کردنەوەی پۆرتاڵی خزمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد: ئەمڕۆ وەکو حکومەت زیاتر لە 425 جۆری خزمەت دەگەیه‌نرێت به‌ هاووڵاتی.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەرکی حکومەت پاراستن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتیان. 
 
وتیشی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەت و خزمەتگوزارییەک دەگەیێنێت بە هاووڵاتی، هەندێکی بەشێوەیەکی باش و خێرا، هەندێکیش دەتوانین بڵێین لە ئاستی چاوەڕوانی ئێمە و هاووڵاتیاندا نییە، بە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و رۆتینیاتێکی زۆرەوە. ئامانجمان لە بەرنامەی خزمەت باشترکردنی خزمەتگوزارییە باشەکانە، زۆر باشترکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەن کە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا نییە. ئەمڕۆ وەکو حکومەت زیاتر لە 425 جۆری خزمەت دەگەیێنین بە تاکی هاووڵاتی، باسی خزمەتە گشتییەکان ناکەم وەکو ئاسایش و کارەباو ئاو، باسی ئەو مامەڵانە دەکەم کە رۆژانە لە نێوان هاووڵاتی و حکومەتدا هەیە لە دامودەزگاکانی حکومەت.