ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر بۆیاخ و سلیکۆنى به‌سه‌رچوو ده‌گیرێت

ئازار 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 


ده‌ست به‌سه‌ر بڕى زیاتر له‌ 15 تۆن بۆیاخ و سلیکۆن و موادى بیناسازى له‌ کۆگایه‌کى سلێمانیدا ده‌گیرێت که‌ به‌سه‌رچوون.

سالار مسته‌فا، نوێنه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: لیژنه‌ى کۆگاکان له‌ یه‌کێک له‌ کۆگاکانى ناو شارى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕى زیاتر له‌ (10) تۆن بۆیاخى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیاز بووه‌ له‌ بازاڕدا بیفرۆشێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕى زیاتر له‌ (4) تۆن سلیکۆن و موادى بیناسازى له‌ هه‌مان کۆگادا گیراوه‌ که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ماوه‌ى به‌کارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌ و شیاوى به‌کارهێنان نین.

وتیشی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوى ئه‌و بۆیاخ و موادانى له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌که‌یشى رێکارى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌ به‌ر. له‌باره‌ى هۆکارى نه‌شیاوى ئه‌و موادانه‌ بۆ به‌کارهێنان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ هه‌ر مواد و که‌ره‌سته‌یه‌ک به‌روارى ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونى له‌سه‌ر بێت، که‌واته‌ ماوه‌ى به‌کارهێنانى هه‌یه‌ و دواى به‌سه‌رچوونى ناکرێت به‌کاربهێنرێت و وه‌کو پێویست کاریگه‌رى نابێت.