وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ کارى شۆفێرى تاکسى له‌ مامۆستایان قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

جه‌ماوه‌رنیوز


پاڵپشت به‌ بڕیارى حکومه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى کارى شۆفێرى تاکسى له‌کارمه‌ندانى حکومه‌ت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کارى شۆفێرى تاکسى له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌رکرد.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له‌ نوسراوێکى ره‌سمیدا که‌ ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌کانى په‌روه‌رده‌ى سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کردووه‌و داوا ده‌کات به‌ زووترین کات، کار له‌سه‌ر بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کارى شۆفێرى تاکسى بکرێت له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ئه‌م بڕیاره‌ش پاڵپشت به‌ بڕیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌رکراوه‌، بۆ قه‌ده‌کردنى کارى شۆفێرى تاکسى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانى حکومى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانى سه‌ربه‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.

ئەلبوومی وێنەکان