ڕێگری له‌ هاتنه‌ناوه‌ی په‌له‌وه‌ری باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ هه‌رێم ده‌كرێت

ئازار 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

رێكخراوی تەندروستی ڤێتەرنەری نێودەوڵەتی ڕایگه‌یاند بەھیچ شێوەیەك رێگە نادرێت ھەموو جۆرە باڵندە و په‌له‌وه‌ر و ھێلكە و سەرجەم بەروبوومەكان لە پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە بێنه‌ ھەرێمی كوردستان.

 مەبەستی ڤێتەرنەری، تا ئەو كاتەی ئاگادار دەكرێنەوە كە ھیچ نەخۆشییەكی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو پارێزگایانە نەماوە، رێگە بەھاتنە ژوورەوەی ئەو بەروبوومانە نادرێت بێنە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.