شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕۆژی شه‌ممه‌ 30ی ئازار كاتژمێر (3) پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز مه‌وتووه‌ تێداهاتوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه‌ به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (3)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌ كاتژمێر (3)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/3/2019 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

ئەلبوومی وێنەکان