پەروەردەكان سەرپشك ده‌كرێن لە چۆنێتی دەوامكردنی قوتابخانەكان

ئازار 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
دوای هۆشدارییەکانی کەشناسی له‌ ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ و دروستبونی لافاو وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند لەكاتی ڕوودان یان پێشبینی رووداوی مەترسیدار، پەروەردەكان سەرپشكن لە چۆنێتی دەوامی قوتابخانەكان.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایاگەیاند وەزارەتی پەروەردە بۆ سبەینی پشووی گشتی رانەگەیاندووە، بەڵام لە حاڵەتی دروستبوونی لافاو و مەترسیدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان و قوتابخانەکان بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان، لە راگرتنی دەوام سەرپشکن.

راشیگەیاند، "دەسەڵاتی ڕاگرتنی دەوامان داوەتە پەروەردەكان، ئاشکرایە كەشناسی بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت و ناكرێت ئێمە گشتاندن بۆ هەموو هەرێم بكەین