ئاماده‌كاری له‌ قه‌زای شاره‌زوور كراوه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو

ئازار 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 31ی ئازاری ڕاگه‌یاند ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت، ھەندێك جار دابارینی باران بە لێزمە دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فوور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕایگه‌یاند له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران سبه‌ی یه‌ك شه‌ممان كرده‌ پشووی فه‌رمی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.

ناوبراو وتیشی هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان كردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و هه‌ریه‌كه‌ له‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له‌ قه‌زای شاره‌زوور.