سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

ئازار 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی رۆژی دووشەممە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و هیچ مەترسییەك نیە ، هەربۆیە دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ئاساییە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌هۆی پێشبینیكردنی بارانی به‌ خوڕ و دروسبونی لافا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه‌ پشووی فه‌رمی.