په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ پشووی ڕاگه‌یاند

ئازار 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ بۆ سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌‌ سنووری ئه‌و قه‌زایه‌ كراوه‌ته‌ پشوو، ته‌نیا دیوانی په‌روه‌رده‌ نه‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو لەبەر تێکچوونی زۆربەی ڕێگا و بانەکان و مەترسی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو، سبەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1/4/2019 كراوه‌ته‌ پشوو، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو سەلامەتی زیاتر بۆ مامۆستایان، خوێندکاران و هاووڵاتیانی سنووری كۆیه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ له‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌ پشوو، به‌ڵام بۆ سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.