Error: No articles to display

بەھانەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی نامێنێت

ئاب 28, 2018
ئامانج ڕه‌حیم، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌وی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌  بە دەرکردنی (یاسای بوودجەی گشتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ کە حاڵی حازر ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکەین.
 
 وتیشی ئومێد وایە دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێ وببێتە کاری لە پێشینەی خولی داھاتووی پەرلەمان، ئیتر بەھانەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی نامێنێت بەھۆی نەبوونی خشتەی پلەی وەزیفی پەسەندکراو لە بوودجە.
 
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات بە ھەردوو یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە ٢٤ ساڵی ١٩٦٠ و یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠٠٨ پلە بەرزکردنەوە (الترفیع) وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیرکراوە..