دوو ڕاوچى ده‌ستگیرده‌کرێن

نیسان 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌رزى قه‌ده‌غه‌ کردنى ڕاوى ماسى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م کاته‌دا وه‌رزى گه‌رادانانى ماسیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌سه‌رجه‌م ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌کان ئاماده‌ییان هه‌یه‌ له‌و پێناوه‌شدا له‌ سنورى (سه‌ید صادق) (2) ڕاوچى له‌کاتى ڕاوکردندا ده‌ستگیرکران .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : نیگه‌رانین له‌وه‌ى هه‌ندێک له‌ هاوولاتیان بێ هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتى و دوور له‌ ڕێنماییه‌کان سه‌رقاڵى ڕاوکردنن ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆى ئه‌رک و ماندوو بوون و شه‌ونخونى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌سه‌رجه‌م ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران , له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (سه‌ید صادق ) بۆسه‌ر ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان توانیان (2) ڕاوچى ده‌ستگیربکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون هاوکات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر (4) چوار تۆێ‌ و (14) چوارده‌ ماسى قه‌باره‌ جیاواز و (1) یه‌ک ماتۆڕسکیل دا .

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکراوه‌کان کراوه‌ته‌وه‌ ڕووبه‌ڕوى یاساکــراونه‌ته‌وه‌ .

عمید هێمن جارێکى تر داواى له‌ هاووڵاتیان کرد که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندبین به‌ڕێنمایه‌کانى پۆلیسى دارستان .