به‌رێز عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود : کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌ها و گرنگى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌

نیسان 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود سه‌رۆک فراکسیۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌ لێدوانێکیدا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز رایگه‌یاند : کارا کردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌هاو کاریگه‌رى و گرنگى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى نێو ده‌وڵه‌تى .

 

ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد هه‌رێمى کوردستان هه‌رێمێکى ده‌ستوریه‌ وپێویسته‌ به‌زووى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کارابکرێته‌وه‌ ،هه‌ربۆیه‌ به‌هاو کاریگه‌رى و گرنگى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیش.

 

به‌پێویستیشیزانى هه‌مولایه‌نه‌کان کۆک بن له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى سیاسى و ئابوورى و دیبلۆماسى له‌هه‌رێمى کوردستان و به‌هێزکردنى پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و ناوچه‌یى و جیهانى.