به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود: پێکنه‌هێنانى حکومه‌ت گرفتى زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروستده‌کات

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 4ى نیسان به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 36هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنى هه‌ردوو ڕێکخراوى لاوانى کوردستان و بزتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان کرایه‌وه‌.
له‌ مه‌راسیمێکى شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردوستان 36 هه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى هه‌ردوو ڕێکخراوى لاوانى کوردستان ڕێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان به‌ڕیوه‌چوو.
له‌وتارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسى له‌ ڕۆڵى هه‌ردوو ڕێکخراوى لاوانى کوردستان بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان کرد له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڕژێمى به‌عسى له‌ناوچوو ڕایگه‌یاند ئه‌ندامانى هه‌ردوو ڕیکخراو شانبه‌شانى پێشمه‌رگه‌ به‌ زانست و فکر ڕوبه‌رووى به‌عس بونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌ ناو شاره‌کاندا هۆشیاریان بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌ نێو جه‌ماوه‌رى کوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى به‌عس و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى هه‌ردوو ڕێکخراو شه‌هید بون له‌ پێناو ڕزگارکردنى کوردستان له‌ نێویشیاند شه‌هید مامۆستا سه‌لاح محه‌مه‌د یه‌که‌م سکرتێرى ڕێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان شه‌هید بووه‌
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتیشى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌رتاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگى تایبه‌تى داوه‌ به‌ خوێندکاران و لاوان و مامۆستایان و ئافره‌تان و ڕێکخراوه‌ پێشه‌ییه‌کان.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتیشى خۆڕاگری خوێنکاران و لاوانى کوردستان له‌ هه‌مووئه‌و بارو دۆخانه‌ى که‌ کوردستانى پێدا تیًپه‌ڕبووه‌ له‌ سه‌رده‌مى ڕژێمى فاشیستى ئه‌وساى عێراق هه‌تاکو شۆڕشى یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کانى کوردستان که‌ پێداى تێپه‌ڕییه‌وه‌ ڕۆڵی خوێندکاران و لاوانى کوردستانى به‌رز نرخاند.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود له‌ میانه‌ى وتاره‌که‌یدا باسی له‌ گرفته‌کان و دواکه‌وتنى پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد و هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد پێکنه‌هێنانى حکومه‌ت گرفتى زیاتر بۆ هاونیشتیمانیانى کوردستان دروستده‌کات به‌ به‌تایبه‌ت لایه‌نى ئابوورى وته‌ندروستى و سیاسی.
وتیشى له‌ 30ى ئه‌یلولى ڕابردوو هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ تا ئه‌مرۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى کوردستان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ خزمه‌ت به‌ میله‌ته‌که‌مان ناکات, لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌سه‌ر پله‌ و پۆست و داهاتى کوردستان کێشه‌یان هه‌یه‌, ئه‌و بۆچونانه‌ ناتوانێت خزمه‌ت به‌ میله‌تێک بکات که‌ سه‌دان ساڵه‌ قوربانى ده‌دات , بۆیه‌ پێویسته‌ خزمه‌تى میله‌ت بکه‌ن .
به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد ئه‌رکى لاوان و خوێندکاران قورستر ده‌بێت له‌ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن بۆ خزمه‌تکردنى وڵاته‌که‌مان.
به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو له‌ دواى 28 ساڵ هه‌موو شتێکمان خستۆته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم داوا له‌ چه‌ند که‌سێک بکات له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ى به‌رنه‌مایه‌کى په‌روه‌رده‌ى پێشکه‌ش بکه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى هه‌رێمى کوردستان بگونجێت نه‌ک به‌رنامه‌ى سویدى بهێنێت که‌ نه‌ مامۆستا و نه‌خوێندکار لێى تێده‌گات.