هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوى دوکان نییە

جه‌ماوه‌رنیوز
سەرۆکى شارەوانى دوکان ئاشکرایکرد، ئاوى بەنداوى دوکان سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە.
پشتیوان ئەحمەد, سه‌رۆکى شاره‌وانى دوکان ڕایگه‌یاند نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکە بکەین لەبەرئەوەی سات لە دوای سات ئاوەکە بەرزتر دەبێتەوە بەجۆرێک لە کۆنترۆڵی ئێمە دەرچووە و سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە."
سەرۆکى شارەوانى دوکان داواشی لە هاوڵاتیان کرد، دووربکەونەوە لە شۆستە و شەقامەکان، داواشى لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کردووە هاوکاریان بن بۆ ئەوەی خەڵک دووربخەنەوە.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوى دوکان نییە، تەنها ئەو ماڵانەى کەوتوونەتە ڕۆخى زێیەکە وئەو کەپر و ڤێلایانەى هەیە مەترسییان لەسەرە و پێویستە لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە.

پێشتر گەشتوگوزاری دوکان داواى لە خاوەن بەلەمەکانی گەشتیاری کرد کارەکانیان رابگرن، بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی زۆری زێیەکە، لەخوارووی بەنداوەکە.
رێژین رەئووف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌کرد بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەکان زیانیان پێگەیشتووە و لەئەگەری بەردانەوەی زیاتری ئاوەکە، بەشێکی دیکه‌ لەشوێنە گەشتیارییەکان ئاو دایاندەپۆشێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان