موچه‌ دابه‌شده‌کرێت

نیسان 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست ده‌کات به‌ دابه‌شکردنى موچه‌ى بێ پاشکه‌وتى مانگى کانونى دووه‌مى 2019ى فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێى زانیاریه‌کانى جه‌ماوه‌رنیوز رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 7ى نیسان وه‌زاره‌تى دارایى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌کات.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ بڕیار بوو هه‌فته‌ى ڕابردوو موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبکرایه‌, له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایى هۆکارى دواکه‌وتنى موچه‌ى بۆ ئاماده‌کردنى خشته‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان گه‌ڕانده‌وه‌ ڕایگه‌یاند هه‌ندێک له‌ وه‌زاره‌ته‌کان ئاماده‌کرنى خشته‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى پێشینه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان ده‌ستنیشان کردووه‌, بۆیه‌ وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و خشته‌ى ڕاگرت.