شاره‌وانى هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

نیسان 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێی سه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێرەکان دەکاته‌وه‌، ئەمشەو ڕێکەوتی٦-٧\٤\٢٠١٩ ھەڵمەتی ده‌ست به‌ قۆناغی دووەمی قیڕتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠مه‌تری لە ڕێگای شقلاوە تا ڕێگای کۆیە ده‌کرێته‌وه‌، ئەم شاقامە و ئەندەرپاسی شەقامی ١٠٠مه‌تری بو شۆرش دادەخرێت، بۆیە له‌پێناو کەمکردنەوەی جه‌نجاڵی ھاتوچۆ، تا دەتوانن ڕێگای دیکه‌ بەکاربهێنن و لەو شەقامە دووربکەونەوە.