له‌ سلێمانى گروپێکى تاوانکار ده‌ستگیرده‌کرێت

نیسان 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 7ى نیسان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان باندێکیان دەستگیرکردوە تۆمەتبارن بە کوشتن و دزینی ئۆتۆمبێل.

وه‌ستا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەوکاتەی من لێکۆڵینەوە دەکەم و لەم دەزگایەم گروپی وا مەترسیدارم نەبینیوە، کە شەوانە لە ناو شاری سلێمانیدا گەڕاون کە هیچیان خەڵکی سلێمانی نین و جێگەیان کراوەتەوە، دەستیان کردوە بەتاوانی رفاندنی پارە و جانتا، هەروەها لە ساڵی 2016 ەوە دەستیان بە رفاندنی ئۆتۆمبێل کردوە".

وتیشى ئەو گروپە پەیوەندیان لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە هەیە لە خواروی عێراق و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە رفاندویانە داویانە بەوان و ئەوانیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ناوچەکانی خواروی عێراق رفاندویانە رەوانەی ئێرەیان کردوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد ئه‌و گروپه‌ تاوانکاره‌ زۆر بێرەحمانەش مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردوە کە تاوانیان بەرامبەر کردون هەندێکجار هەوڵیشیانداوە کەسەکانیش لەگەڵیدا بڕفێنن".

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند، "ئەو گروپەی دەستگیرکراون دوو کەسیان کوشتوە و یەکێک لەو کەسانە ماوەیەک بو دیارنەماوە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەیدا رفێندرابو".
ئەو باندە پێکھاتوون لە پێنج کەس و بکوژی ئەو کەسەن کە لە 18/12/2018 لە شاری سلێمانی بێسەروشوێن بوو، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و ئەمڕۆش تەرمی ئەو کەسە لەو شوێنە دەرھێنرا کە دوای کوشتنی لێی نێژرابوو"