له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک به‌ کارهێنه‌رى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیرکران

نیسان 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
لە راگەیندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: شەوی رابردوو، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو نوسینگەی رۆژهەڵات بۆ نەهێشتنی تاوان توانیویانە چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و لە ئێستا دا بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیرکراون.