به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود:عادل عه‌بدولمه‌هدى بوودجه‌ى هه‌رێم نابڕێت

نیسان 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ دیمانه‌یه‌کى کوردستان 24دا ڕایگه‌یاند په‌رله‌مان و حکومه‌تى داهاتوو خه‌ڵکى چاوه‌ڕوانى زیاتریان لێده‌کات, چونکه‌ ئه‌رکیان قورستره‌ به‌ تایبه‌ت کابینه‌ى داهاتوو دێته‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک شوێنه‌وار که‌ جێهڵراوه‌ به‌ هۆى شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڕینى موچه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى عێراق ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ ماوه‌یه‌کى پێویسته‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ و ساڕێژ بوونى, بۆیه‌ کابینه‌ى داهاتوو ئومێد ده‌که‌ین کارى باش و خزمه‌تگوزارى ئه‌نجامبدات .
به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ باره‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد عادل عه‌بدولمه‌هدى خۆى له‌ کوردستان بووه‌ و دۆستى کورد بووه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ خوێندوێتى, بۆیه‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دات, به‌ڵام تێکه‌ڵى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌, به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌سه‌ڵاته‌ ته‌واوى نییه‌ کۆمه‌ڵێک کوتله‌ى به‌هێزى له‌ عێراقدا هه‌یه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ هۆى نه‌گونجانى هێزه‌کانى تر بووه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران یه‌ک په‌رله‌مانتارى نییه‌, ڕه‌نگه‌ بڵێن ده‌بابه‌ ببه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان نایکات و بڵێن بوودجه‌ى هه‌رێم ببڕه‌ نایکات, گه‌ر زۆرى لێبکه‌ن ئاماده‌یه‌ ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌هایه‌ى نییه‌ که‌ هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
له‌ باره‌ى یه‌ک ڕیزى نێوماڵى کورد به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى یه‌ک ڕیزى ماڵى کورد ده‌بێت کورد خۆى بکات و ئه‌وه‌ ئه‌رکێکى نیشتمانى نه‌وته‌وایه‌تى میله‌ته‌که‌مانه‌ و ئه‌رکى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانه‌ ,نه‌ک له‌سه‌ر وه‌زیر و نوێنه‌رێک 6 مانگ حکومه‌ت دوابخرێت, ئێمه‌ پرسێکى گه‌وره‌ترمان هه‌یه‌ له‌ وه‌زیرێک و له‌ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى هه‌رێم چۆن بتوانین ده‌نگى خۆمان یه‌ک بخه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کان ئه‌و کاته‌ خه‌ڵک زیاتر به‌ ده‌مانه‌وه‌ دێت , یه‌ک ڕیزى ماڵى کوردى کاریگه‌رى خۆى له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌بێت.