په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات

جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژی چوار شه‌ممه‌ 10ی نیسان په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌رێكه‌وتی 10ی نیسان راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (54) ومادده‌كانی (47، 52، 55، 56،57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (2)ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/4/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێى حوكمی مادده‌كانی (89 ،90 ،91 ، 93 ، 96) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.

 

ئەلبوومی وێنەکان