سۆسیالیست و پارتی جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 8ی نیسان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ یاوه‌ری شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سه‌ردانى عه‌لى حسێن، به‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانیان كرد .
له‌ دیدارێكدا  باسیان له‌دواین گۆڕانکارییه‌کانى ئێستاى هه‌رێمی کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ کرا، له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌لی كورد هاتۆته‌پێش تا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ڕێكبخرێت و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك ڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر زوو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرده‌وه‌ و تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان سودمه‌ند بن.
له‌ به‌شێکى دیداره‌كه‌دا به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌ مێژینه‌كانی هه‌ردوو حزب كرایه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا

ئەلبوومی وێنەکان