له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی خۆبه‌خشه‌كان داده‌مه‌زرێن

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندن به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌و كارمه‌ندانه‌ بدرێت كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌ خۆبه‌خشانه‌ كاریان كردووه‌ له‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان

له‌ نوسراوێكدا کە كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ د. ڕێكه‌ون حه‌مه‌ ره‌شید، وه‌زیری نه‌دروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و كارمه‌نده‌ خۆبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌ ساڵانی رابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ كاریان كردووه‌ .

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هاتووه‌ له‌ كاتی بونی دامه‌زراندن ئه‌وله‌وێت بۆ ئه‌و خۆبه‌خشه‌كانه‌ كه‌ له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی كاریان كردووه‌‌

ئەلبوومی وێنەکان