مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان دواخرا

ئاب 28, 2018
دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌دواخستنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ چه‌ند رۆژێکى دیکه‌ به‌هۆى به‌ هۆى نوێژه‌نکردنه‌وه‌ى سیسته‌مى کاره‌با و ده‌نگ له‌ نێو هوڵى په‌رله‌مانى کوردستان.
 
ئه‌مه‌ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه‌ :
 
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ دیوانى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌
 
به‌ هۆى نوێژه‌نکردنه‌وه‌ى سیسته‌مى کاره‌با و ده‌نگ له‌ نێو هوڵى په‌رله‌مانى کوردستان و چاکردنه‌وه‌ى که‌موکورییانى نێو هوڵه‌که‌، دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان چه‌ند رۆژێکه‌ دواکه‌وتوون. له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا هوڵى دانیشتنه‌کان ئاماده‌ده‌بێت و په‌رله‌مان ده‌ست به‌ دانیشتنه‌کانى ئاسایى خۆى ده‌کات.
 
 
دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان