ده‌روازه‌یه‌كی سنوری هه‌رێم به‌ فه‌رمی ناسێنرا

نیسان 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ده‌روازه‌ی سنوری سەیران بەن وەك خاڵێكی سنووری فەرمی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران ناسێنرا.

ئه‌ندازیار شاكر ئه‌لجبووری، به‌ڕێوبه‌ری گشتی پلاندانان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بڕیار لەسەر داخستنی ھیچ مەرزێكی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران نادەین، بەڵام مەرزی سەیران بەن وەك مەرزێكی فەرمی ناسێنرا.

ناوبراو وتیشی 100 دۆنم زەوی بۆ مەرزی سەیران به‌ن تەرخانكراوە، ئەمەش خاڵێكە بۆ بە فەرمی كردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كه‌.