له‌ سلێمانی كرێكارێك له‌ كاتی كاركردندا گیانی له‌ ده‌ستدا

نیسان 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لەئەنجامی داڕمانی خۆڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی كرێكارێكی بەڕەگەز سوری گیانی لەدەستدا و كرێكارێكی بەڕەگەز عەرەب بریندار بوو .

پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ 11ی نیسان لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك دوو كرێكار كە لەو بینایە كاریان كردووە دەبن بەژێرەوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە كە یەكێكیان بەناوی (م ، ع ،ع –بەڕەگەز سوری لەدایكبووی 1979 ی دانیشتوی گەڕەكی خەبات لەشاری سلێمانی ) گیانی لەدەستداوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بەناوی ( م ، ع ، ع –بەڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 1992 ،دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لەشاری سلێمانی ) بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە .

لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.